فۆرمی وه‌رگرتن بۆ قوتابیانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات:
قوتابی خۆشه‌ویست، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگیران له یه‌کێک له زانکۆکانی کوردستان، تکایه یه‌کێک له‌م فۆرمانه‌ی لای چه‌پ پڕ بکه‌ره‌وه‌و پێشکه‌شی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان بکه، یا به‌م ئیمێله‌ی خواره‌وه:
info@mohe-cao.com
بۆ پڕکردنه‌وه‌ی فۆرم ئه‌م تیبینیانه‌ی خواره‌وه ره‌چاو بکرێت:
- هه‌وڵ بدرێت فۆرمه‌کان به کۆمپیوته‌ر یان به ده‌سخه‌تێکی جوان پڕ بکرێته‌وه.
- وێنه‌یه‌ک له بڕوانامه‌که‌تان سکان بکرێت و به ئیمێل بۆمان ره‌وانه بکرێت.
- هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانتان به یه‌ک ئیمێل و به ناوی خۆتان بنێرن.
- تاکو 1/3/2010 ماوه‌تان هه‌یه ئه‌م فۆرمانه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌کان به ئیمێل بنێرن.
- ئه‌گه‌ر که‌م و کوڕی له پێداویستیه‌کانتان هه‌بێت، یان ئه‌و زانیاریانه‌ی که ناردووتانه راست و دروست نه‌بێت یان به جوانی پڕ نه‌کرابێته‌وه ئه‌وا سه‌یری دۆسیه‌کانتان ناکرێت.
- له پڕکردنه‌وه‌ی شوێنی زانکۆ‌و کۆلیژه‌کان ئه‌مه ره‌چاو بکرێت که هه‌ڵبژاردنه‌کانتان به دروستی پڕ بکریته‌وه، ئه‌گینا ئه‌و مافه‌تان بۆ وه‌رگرتن له زانکۆکان نامێنێت.
- دوای ناردنی فۆرمی زانیاری و بڕوانامه‌کانتان، ئیمێلێکتان بۆ ره‌وانه ده‌کرێت بۆ دڵنیابوون له گه‌یشتنی زانیاریه‌کانتان.